بهغدا-اهع
جارێکى تر کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان، ماوەى تۆمارکردنى ناوى دەنگدەرانى بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى ئەمساڵ درێژ کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی کۆمسیۆن لە بەیانامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە ڕایگەیاند:"جارێکى تر کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان ماوەى تۆمارکردنى لیستى ناوى دەنگدەرانى بۆ 15 ئەم مانگە درێژ کردەوە".
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان چەندین جارە لیستى تۆمارى دەنگدەرانى درێژ کردووەتەوە ، ئەوەش بەمەبەستى تۆمارکردن و نوێ کردنەوەى ژمارەیەکى زۆرى دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى ئەمساڵ کە بڕیارە لە 10ى تشرینى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.