ڕه‌سوڵ:به‌ناو"ئه‌میرى كه‌رتى دیجله‌"ده‌ستگیركرا

ئەمنی
  • 1-04-2021, 13:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى به‌ناو"ئه‌میرى كه‌رتى دیجله‌ "له‌پرۆسه‌یه‌ك له‌عه‌ین جه‌حش له‌باشورى موسڵ رٍاگه‌یاند.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌میان به‌دواداچوونى به‌رده‌وام ووردبینى وهاوتاكردن وكۆكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان وله‌بۆسه‌یه‌كى جۆرى به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌ركى هه‌واڵگیرى،ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر توانیان به‌ناو(ئه‌میرى كه‌رتى دیحله‌) كه‌تازه‌ دانراوه‌ ده‌ستیگربكه‌ن له‌دواى كوشتنى ئه‌میرى پێشوو له‌پرۆسه‌یه‌كى عه‌ین جه‌حش".
    وتیشى"ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان جێبه‌جێده‌كرێت".