زێدان وسه‌عدى ڕێكارى نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى پارێزه‌ران ده‌بێته‌وه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 1-04-2021, 13:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى وزیا سه‌عدى نه‌قیبى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى عێراقى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،نه‌هێشتنى ئاڵنگارییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى پارێزه‌ران ده‌بێته‌وه‌ له‌كاتى به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانیان تاوتوێكرد.
    ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى به‌یانى ئه‌مڕۆ پێشوازیكرد له‌زیا سه‌عدى نه‌قیبى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى عێراق".
    وتیشى"هه‌ردوولا پرسى نه‌هێشتنى ئاڵنگارییه‌كان له‌به‌رده‌م پارێزه‌ران له‌كاتى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانیان وجه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى ئاشكراكردنى ڕۆڵى پاره‌ێزان بۆ به‌رگرى كردن له‌سه‌ر وه‌كیله‌كانیان".