بهغدا-اهع
بەبۆنەى تێپەڕاندنى بودجەوە، موقتەدا سەدر پەیوەندى بەچەند بەرپرسێکى پەرلەمانەوە کرد و هانیاندەدات بۆ لەمەودواش چاودێرى جێبەجێکردنى بکەن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەى ڕاگەیاندنى موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتى سەدر کە وێنەیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە ڕایگەیاند:" سەدر پەیوەندى کردووە بەهەر یەکە لە مەحەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمان و حەسەن کەعەبى جێگرى یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و نەبیل تەرەفى، سەرۆکى هاوپەیمانى سائیرونەوە و دەستخۆشى تێپەڕاندنى پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021ى لێکردوون کە ڕۆڵى گرنگیان تێدابینیووە".