به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ندكردنى بوودجه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌هه‌نگاوێكى گرنگ به‌ره‌و پێشه‌وه ناوبرد.
كازمى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند"په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى فیدڕاڵى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و پێشه‌وه سه‌ربارى تێبینییه‌كان،ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه كه‌كارى پێكه‌وه‌یی پێشكه‌وتن وسه‌قامگیرى به‌دى ده‌هێنێت".
وتیشى"بنه‌ماى پێكدادان وقه‌یرانه‌كان هیچ ئه‌نجامێكى نابێت بۆ ئێمه،بۆیه ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنى گه‌له‌كه‌مان،دووپاتیشیكرده‌وه"كارده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنى چوارچێوه‌ى یاسادانان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕاستاندنى یاساى دادگاى فیدڕاڵى".