به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،كه‌له‌ئێستادا به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سعودیه دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌تى عێراق بایه‌خێكى زۆر ده‌دات به‌به‌ره‌وپێشبردن وچالاككردنى كه‌رتى تایبه‌ت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئێواره‌ى چوارشه‌ممه،له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ى بۆ شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه چاوى كه‌وت به‌سه‌رمایه‌دار وسه‌رۆكى كۆمپانیا سعودییه‌كان".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارانى سعودیه ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تمان هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى وبازرگانییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات،وپێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌هه‌ل وه‌ربگرین"،ئاماژه‌یشیدا خواستێكى سیاسى پاڵپشتیكه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌عێراق وسعودیه".
وتیشى"قۆناغى باشمان بڕیوه به‌ئاڕاسته‌ى دانانى بنه‌مایه‌كى دروست بۆ په‌یوه‌ندییه ئابوورى وبازرگانییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات،وكردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى عه‌رعه‌رى به‌نموونه هێنایه‌وه دواى 30 ساڵ له‌داخستنى،له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگكارى نێوان هه‌ردوولا،وكاركردن بۆ به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌با،وفراوانكردنى وه‌به‌رهێنانى سعودى له‌عێراق وله‌بواره‌كانى وزه وكشتوكاڵ".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌تى عێراقى ئه‌مڕۆ بایه‌خێكى زۆر ده‌دات به‌به‌ره‌وپێشبردن وچالاككردنه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت"،روونیشیكرده‌وه"قه‌یرانى دارایی ئه‌مدواییه قه‌باره‌ى گرفتى گه‌وره‌ى خسته‌ڕوو،كه‌ده‌توانرا لێى ده‌رباز بین ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ژینگه‌ى كاركردن له‌عێراق ڕه‌چاوبكردایه وبه‌ره‌وپێشبردایه له‌گه‌ڵ چالاكى كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت".
ڕوونیشیكرده‌وه"پشت به‌ستنى گه‌وره به‌نه‌وت ئێمه گیرۆده‌ى گۆڕانكارییه‌كانى بازاڕى نه‌وتدا وئێمه‌ى خسته‌به‌رده‌م قه‌یرانێكى مه‌ترسیدار كه‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى هه‌ڵاوسانى بێ سنوور له‌كه‌رتى گشتى وسستبوونى كه‌رتى تایبه‌ت،ئه‌مه‌یش وایكر د‌رك به‌پێویستى چاكسازى ژێرخانى ئابوورى عێراق بكه‌ین،وپشتیوانى كه‌رتى تایبه‌ت فراوانتر بكه‌ینه‌وه وه‌ك فاكته‌رێكى ڕاسته‌قینه بۆ پرۆژه‌كانى گه‌شه‌پێدان وله‌چالاكى بازاڕى خۆماڵى،ئه‌مانه‌یش له‌په‌ڕه‌ى سپى به‌رجه‌سته بوون كه‌حكومه‌ت عێراق وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگایه‌كى ڕوون به‌م ئاڕاسته‌یه دایناوه".
كازمى به‌پێویستیشى زانى سوود له‌ئه‌زموونى سعودیه وه‌ربگیرێت له‌م باره‌یه‌وه،ودیدى شانشینى سعودیه به‌ئاڕاسته‌ى گواستنه‌وه به‌ره‌و ئابوورییه‌كى نوێ وبه‌رهه‌مهێن وگونجاو له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجى له‌جیهاندا.
كازمى جه‌حتیشیكرده‌وه له‌پابه‌ندبوونى حكومه‌تى عێراق به‌پێشخستنى هاوبه‌شى عێراق وسعودیه وجددیه‌تى له‌كاركردن بۆ باشتركردنى ژینگه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌عێراق ونه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌م هاتنى كۆمپانیاكانى سعودیه بۆ عێراق.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى چاویشى كه‌وت به‌سه‌رۆكى كۆمپانیاى(ئه‌كوا پاوه‌ر)وسه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى(عه‌له‌م)وسه‌رۆكى گروپى خه‌ریف،وسه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى سالك.