به‌غدا-اه‌ع
بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار ،پیرۆزبایی په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى كرد وڕایگه‌یاند هه‌نگاوێکە به ئاڕاسته‌ی باشترکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک و بوژانەوەی ئابوری و پابه‌ندبونیش به یاسای بودجه پێویستە بۆ چارەسەری کێشەی بژێوی خەڵک.
سەرۆک بەرھەم لەتویتێكدا له‌سه‌ر تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى به‌دواداچوونى كردووه، ئاماژەی بەوەشکردوە، "په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ى عێراق هه‌نگاوێکە به ئاڕاسته‌ی باشترکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک و بوژانەوەی ئابوری".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پابه‌ندبون به یاسای بودجه، و رەچاوکردنی شەفافیەت لە داهات و خەرجی، پێویستە بۆ چارەسەری کێشەی بژێوی خەڵک، و به‌تایبه‌تی بۆ دابینکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
پەرلەمانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمشەویدا تەواوی مادەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵى 2021پەسەندکرد