په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر یاساى بوودجه‌ى 2021دا

سیاسی
  • 31-03-2021, 23:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى گشتى بۆ ساڵى 2021دا،وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌به‌روارى 7 تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو وبڕیاریدا به‌هه‌ڵگرتنى دانیشتنه‌كه‌ بۆ ده‌ى نیسانى داهاتوو.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 به‌گشتى دا"،وتیشى په‌رله‌مان ده‌نگیش له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌7ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوودا".
    وتیشى"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ى هه‌ڵگرت بۆ10/ 4/ "2021.
    شایه‌نى باسه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رپه‌رشتى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 كرد.