عێراق وسعودیه‌ پێنج ڕێككه‌وتننامه‌ ویاداشتى لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو واژۆ ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 31-03-2021, 21:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    شاندى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌میان سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه‌،ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتننامه‌ ویاداشتنى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ شاندى لایه‌نى سعودى به‌سه‌رۆكایه‌تى میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنیشین واژۆكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ڕێوڕه‌سمى واژۆكردنى رێگریکردن لەخۆدزینەوە لەباج له‌نێوان حكومه‌تى كۆمارى عێراق وحكومه‌تى شانشینى عه‌ره‌بى سعودى سازكرا،كه‌عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی له‌سه‌ر لایه‌نى عێراق واژۆى كرد ووه‌زیرى دارایی سعودیه‌ له‌سه‌ر لایه‌نى سعودى واژۆى كرد".
    وتیشى"عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی ڕێككه‌وتننامه‌ى پاره‌داركردنى هه‌نارده‌كانى سعودیه‌ واژۆكرد وسه‌رۆكى جێبه‌جێكارى ڕاسپێردراو بۆ سندووقى گه‌شه‌پێدانى سعودیه‌ له‌سه‌ر لایه‌نى سعودى واژۆى كرد".
    ڕایشیگه‌یاند"ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ هاریكاریكردن له‌بوارى پلاندانانى گه‌شه‌پێدان بۆ جۆراجۆركردنى ئابوورى وگه‌شه‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت واژۆكرا،كه‌خالید به‌تال وه‌زیرى پلاندانان له‌سه‌ر لایه‌نى عێراقى واژۆیكرد".
    ئاماژه‌یشیدا"یاداشتنامه‌یه‌كى هاریكارى هاوبه‌ش له‌نێوان خانه‌ى په‌رتووك وبه‌ڵگه‌نامه‌ له‌كۆمارى عێراق،وخانه‌ى شا عه‌بدولعه‌زیز له‌شانشینى سعودیه‌ واژۆكرا،كه‌نازنین محه‌مه‌د وه‌سۆ وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێكردن له‌سه‌ر لایه‌نى عێراقى واژۆیكرد وئه‌میندارى گشتى خانه‌ى شا عه‌بدولعه‌زیز له‌سه‌ر لایه‌نى سعودى واژۆى كرد".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى وده‌سته‌ى ئێزگه‌ وته‌له‌فزیۆنى سعودى واژۆكرا،كه‌حه‌مید غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر لایه‌نى عێراق واژۆى كرد،ووه‌زیرى ڕاگه‌یاندنى سعودیه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ده‌سته‌ى ئێزگه‌ وته‌له‌فزیۆن له‌سه‌ر لایه‌نى سعودى واژۆى كرد".