دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ردوو شاندى عێراق وسعودیه‌ له‌باره‌ى دۆسییه‌كانى غاز ونه‌وت ووه‌به‌رهێنان وكشتوكاڵى ده‌ستیپێكرد

سیاسی
  • 31-03-2021, 20:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ومیر محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشین ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى هه‌ردوو شاندى عێراقى وسعودییان كرد،كه‌له‌ڕیازى پایته‌ختى سعودیه‌ سازكرا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ له‌بواره‌كانى ئابوورى ونه‌وت وكاره‌با وكشتوكاڵى ووبه‌رهێنان تاوتوێكران".
    وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى به‌رده‌وامیدان به‌دانوستانه‌كانى نێوان به‌رپرسانى هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك له‌دۆسییه‌ گرنگه‌كان،وهه‌ماهه‌نگى ئه‌ركى هاوبه‌ش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگكارى عێراقى سعودی،بۆ به‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لانى هه‌ردوو وڵات".