حه‌كیم پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى په‌رله‌مان

سیاسی
  • 31-03-2021, 18:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون پلانه‌كانى تۆڕه‌كه‌ بۆ هاندانى به‌شداریكردنى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێكرد،وحه‌كیمیش پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران كرد به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى په‌رله‌مان
    شاندێكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د سه‌لام جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ وئه‌ندامێتى عه‌لا حه‌تاب وعه‌بدولحه‌كیم جاسم ومارلین عوێش ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ سه‌ردانى عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون كرد.
    شاندى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ هاندانى هاوڵاتیان بۆ به‌شداریكردنى كارا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو وپلانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنى زۆربه‌ى دۆسییه‌كان كه‌هیوا به‌خشه‌ وشیكردنه‌وه‌ى بگاته‌ هاوڵاتى تاوتوێكرد.
    لاى خۆیه‌وه‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى په‌رله‌مان،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌پێویستى ئه‌وه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ڕۆڵى بێلایه‌نى خۆى بگێڕێت له‌سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ هه‌موون به‌یه‌ك مه‌ودا وپشتیوانیكردنى له‌هاوڵاتى وتیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانى پاڵپشتى كردنى بنیاتنانى نیشتمان.
    حه‌كیم روونیشیكرده‌وه‌"هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن هه‌میشه‌ تیشك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر لایه‌نه‌ نه‌رێنییه‌كان كه‌چى زۆربه‌ى دۆسییه‌ى به‌ره‌وپێشبردنیان تۆماركردووه‌ له‌وڵاتدا،ئه‌مه‌یش به‌رپرسیارێتى ده‌خاته‌ به‌رده‌م تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى بۆ تیشك خستنه‌سه‌ریان".