به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ئاشكرایكرد گوژمه‌ى گرێبه‌ست ووانه‌بێژان له‌یاساى بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 جێگیركراوه،هه‌روه‌ها چاره‌نووسى قه‌رزه‌كانیشى له‌بوودجه ئاشكراكرد.
په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د جبورى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوودا ڕێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌بڕگه‌كان وه‌ك قه‌رزه‌كان كه‌هیچ سوودێكى نییه ودواده‌خرێت".
وتیشى"لیژنه‌ى دارایی میواندارى وه‌زیرى كاره‌با كرد له‌باره‌ى گوژمه‌كان وكه‌یسه‌كانى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌دابه‌شكردن"،ئاماژه‌یشیدا وه‌زیرى كاره‌با له‌میان میواندارییه‌كه ڕوونیكرده‌وه ده‌ستكاریكردنى ئه‌و ده‌قه‌ى له‌حكومه‌ته‌وه هاتووه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى له‌وه‌رزى هاوین كاره‌با نه‌بێت"،وتیشى لیژنه‌ى دارایی بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ده‌قى حكومى بێت له‌گه‌ڵ زیادكردنى بڕگه‌ى وردبینى دیوانى چاودێرى دارایی له‌گرێبه‌سته نوێیه‌كان له‌باره‌ى دروستكردنى یه‌كه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نوێ".
وتیشى"لیژنه‌ى دارایی زیاتر له900 ملیار دینار بۆ وانه‌بێژان له‌بوودجه‌ى ساڵى 2021 جێگیركرد له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با وكرێى ڕۆژانه وئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى بڕیارى 315 ده‌یانگرێته‌وه".
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات