هاوپه‌یمانى فه‌تح: له‌سه‌ر زیادكردنى گوژمه‌ى كارتى خۆراك وجووتیاران وگرێبه‌ست وئه‌وانه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌ ڕێككه‌وتن كراوه‌

سیاسی
  • 31-03-2021, 14:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا
    و:سۆما جاف

    هاوپه‌یمانى فه‌تح ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌به‌ره‌ سه‌روه‌رییه‌كان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێك له‌پرۆژه‌كانى بوودجه‌ى ساڵى 2021 ڕه‌تكرده‌وه‌،ئاماژه‌یشیدا ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى هه‌ندێك له‌بڕگه‌كان.
    محه‌مه‌د به‌لداوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى فه‌تح سووره‌ له‌سه‌ر تێنه‌په‌ڕاندنى هه‌ندێك بڕگه‌ له‌بڕگه‌كانى ده‌سته‌به‌رى سه‌روه‌رى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێك له‌پرۆژه‌كانى بوودجه‌ى گشتى"،وتیشى"پشكى هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى تایبه‌ته‌ به‌ڕاده‌ستكردنى داهاتى نه‌وتى ونانه‌وتى بۆ حكومه‌تى فیدڕاڵى".
    به‌لداوى ڕایشیگه‌یاند"له‌سه‌ر تیپه‌ڕاندنى بڕگه‌كانى تایبه‌ت به‌ زیادكردنى گوژمه‌ى كارتى خۆراك وجووتیاران وگرێبه‌ستى كرێى ڕۆژانه‌ وئه‌وانه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌ ڕێككه‌وتن كراوه‌".