په‌رله‌مانتاران واژۆ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌میندارى به‌غدا له‌پۆسته‌كه‌ى

سیاسی
  • 31-03-2021, 14:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران واژۆیان كۆكرده‌وه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌میندارى به‌غدا له‌پۆسته‌كه‌ى.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌ جیاجیاكان واژۆیان كۆكرده‌وه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى عه‌لا مه‌عه‌ن ئه‌میندارى به‌غدا له‌پۆسته‌كه‌ى".
    شایه‌نى باسه‌ حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى له‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كرد عه‌لا مه‌عه‌ن ئه‌میندارى به‌غدا وژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌رانى ئه‌میندارێتییه‌كه‌ له‌پۆسته‌كانیان دووربخاته‌وه‌ به‌هۆى شكستهێنیان له‌ئه‌ركى خزمه‌تگوزارى به‌رپرسیارێتییه‌كانیان بۆ دانیشتوانى به‌غداى پایته‌خت به‌گشتى وناوچه‌ى حه‌ى مونته‌زه‌ر له‌شارى سه‌دڕ به‌تایبه‌تى.