په‌رله‌مان ناوى ئاماده‌بووان بۆ دانیشتنى په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ تۆمار ده‌كات

سیاسی
  • 31-03-2021, 14:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ستاوه‌ به‌تۆماركردنى ناوى ئاماده‌بووانى دانیشتنى په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌.
    شایه‌نى باسه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دوێنێ سێشه‌ممه‌،داواى له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كرد ئاماده‌ى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 بن له‌كاتژمێر یه‌كى نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆى چوارشه‌ممه‌.