به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دواكۆبوونه‌وه‌ى خۆى سازكرد به‌مه‌به‌ستى هه‌مواركردنه‌وه‌ى هه‌ندێك لهبڕگهكانى بوودجه وپێشكه‌شكردنى بۆ په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى په‌رله‌مانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى دارایی دواكۆبوونه‌وه‌ى خۆى سازكرد بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى هه‌ندێك لهبڕگهكانى وپێشكه‌شكردنى بۆ په‌رله‌مان".
وتیشى"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وهه‌ردوو جێگره‌كه‌ى وفراكسیۆنى سائیرون وسادیقون وفراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌نێو هۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانن چاوه‌ڕوانى ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ریه‌ك له‌ده‌وڵه‌تى یاسا وهه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتارانى فه‌تح بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌یان كرد".