به‌غدا-اه‌ع
وته‌بێژى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى 6 تیرۆرستى داعش له‌ناوچه جیاجیاكان ڕاگه‌یاند.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌پێى ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ده‌زگاى دژه تیرۆر زنجیره‌یه‌ك ئه‌ركى وردى جۆراوجۆر جێبه‌جێكرد كه‌سه‌ركه‌وتوو بوو به‌ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك داواكراو له‌ناوچه جیاجیاكانى وڵات"،ڕوونیشیكرده‌وه"تیرۆرستێكى داعش له‌ناوچه‌ى حه‌بانیه-ئه‌نبار ده‌ستگیركردووه".
وتیشى"به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى قاره‌مانانى ده‌زگاكه دوو تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد كه‌له‌نێو تیمێكى مه‌ترسیدارى تیرۆرستى چالاكبوون ویه‌كێك له‌تیرۆرستان له‌گرتووخانه‌ى ئه‌بو غرێب له‌ساڵى 2013 هه‌ڵهاتووه"،ئاماژه‌یشیدا ئه‌م پێكهاته قاره‌مانانه توانیان(3) تیرۆرستى پاشماوه‌كانى داعش ده‌ستگیربكه‌ن كه‌دوو تیرۆرستیان له‌بێستانه‌كانى باكوورى به‌غدا وئه‌وه‌ى تر له‌ڕۆژئاواى ده‌ستگیركران".
ڕایشیگه‌یاند"ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیركران گه‌یشته(6)تیرۆرست".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە