به‌غدا-اه‌ع-سائر جه‌بار
و:سۆما جاف
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى عه‌ره‌بى هێزى ڕاكێشانى ئابوورى زیاتر ده‌كات،ئاماژه‌یشیدا له‌هه‌مان كاتدا عێراق دوورده‌خاته‌وه له‌سیاسه‌تى گرژى ودیوارى دابڕان.
ساڵح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزى ڕاكێشانى ئابوورى گه‌نجاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ فراوانتربوون ولێهاتوویی وبه‌جێ گه‌یاندنى سوودى ئابوورى له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ڕووبه‌ره جوگرافیاكانى نێوان وڵاتان"،ئاماژه‌یشى به"هێڵى به‌ستنه‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بیدا".
ساڵح وتیشى"په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى نێوان ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان وكه‌ندا ومه‌كسیك به‌نموونه زۆر پێشكه‌وت وگه‌یشته ئاستى ڕێككه‌وتنامه‌ى بازرگانى ئازاد،ئه‌مه‌یش ڕۆڵى ده‌بێت له‌ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگیرى ئابوورى وبه‌هێزكردنى بازاڕ وفراوانكردنى ڕكابه‌رییه‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"سوودوه‌رگرتنى عێراق له‌په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت له‌پاڵ خستنه‌ڕووى ڕۆڵى عێراقى هه‌رێمى بۆ دروستكردنى سه‌قامگیرى وپردى متمانه دوور سیاسه‌تى دابڕان وگرژییه‌كان كه‌له‌ماوه‌ى ڕابردوو زیانى به‌عێراق گه‌یاند ودوور له‌ڕۆڵى عێراقى مێژوویی وشارستانى ومرۆیی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا".
جێى ئاماژه‌پێكردنه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێكه‌وت له‌سه‌ردانێكى فه‌رمى وبه‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى وه‌زارى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وله‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت