فراكسیۆنى نه‌هجى نیشتمانى هه‌ڵوێستى خۆى له‌دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ خسته‌ڕوو

سیاسی
  • 31-03-2021, 13:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا
    و:سۆما جاف
    فراكسیۆنى نه‌هجى نیشتمانى ڕایگه‌یاند ئاماده‌ى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 نابن.
    په‌رله‌مانتار مازن فه‌یلى ئه‌ندامى فراكسیۆنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌ندامانى فراكسیۆنى نه‌هج ده‌چنه‌ هۆڵى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان وهۆڵه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵن له‌كاتى ده‌ستپێكردنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2021".
    ئاماژه‌یشیدا"ناكۆكییه‌كى زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر بڕگه‌كانى یاساى بوودجه‌".
    شایه‌نى باسه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دوێنێ سێشه‌ممه‌،داواى له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كرد ئاماده‌ى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 بن له‌كاتژمێر یه‌كى نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆى چوارشه‌ممه‌.