ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە 1500 مامەڵەی قەرەبووكردنەوە پەسەند دەكات

  • 4-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع لیژنەی ناوەندی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان لە پرۆسە و هەڵە سەربازییەكان و كردەوە تیرۆریستییەكانی داعش رایگەیاند زیاتر لە 1500 مامەڵەی قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیانیان پەسەند كراوە، كە لە بەغدا و پارێزگاكانی تر زیان بە موڵك و ماڵیان كەوتووە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، لیژنەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان دەڵێت 1568 مامەڵەی تایبەت بەو هاوڵاتیانەی زیانیان لێكەوتووە پەسەندكراون. رونیشیكردەوە لیژنەی ناوەندی لەمیانی كۆبونەوەی رۆژانەیدا بەسەرۆكایەتی دادوەرێك كە نوێنەری ئەنجومەنی باڵای دادوەرییە و ئەندامێتی نوێنەری وەزارەتەكانی دارایی و داد و ناوخۆ و كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و نوێنەری زیانلێكەوتوان، مامەڵەی سەرجەم زیانلێكەوتوانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە بەمەبەستی دابینكردنی پارەی پێویست و دابەشكردنی بەسەر زیانلێكەوتواندا لەرێی لیژنە لاوكیەكانەوە.