به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ئابورى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،چه‌ند بژارده‌یه‌كى تر‌ى دیاریكرد بۆ دابینكردنى پاره له‌جیاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى دانانى پلانى پشتوانیكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیی وچاره‌سه‌ركردنى ناسه‌قامگیرى بازاڕ.
مازن فه‌یلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه داواى گۆڕانكارى له نرخى دۆلار كردووه بۆ ئه‌وه‌ى نرخى پێشووى خۆى بگه‌رێته‌وه،چونكه بڕیارێكه سوود ئابوورى هه‌یه ولێكه‌وتى نه‌رێنیشى هه‌یه ،به‌ڵام نه‌رێنییه‌كانى زۆر زیاتره له‌ئه‌رێنییه‌كانى"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌رێنییه‌كان له‌وه‌دایه به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار هه‌شت تریلیۆن دینار بۆ گه‌نجینه زیاد ده‌كات،به‌ڵام ده‌توانرێت قه‌ره‌بووى ئه‌م بڕه بكرێت له‌ڕێگاى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى به‌رمیلى نه‌وت له‌بوودجه‌دا بۆ دوورخستنه‌وه‌ى زیانه گه‌وره‌كان له‌سه‌ر گه‌ل".
وتیشى"له‌ئێستادا لیژنه‌كه هیچ میواندارییه‌كى وه‌زیرى دارایی وپارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ناكات چونكه له‌م ماوه‌یه كۆنه‌بووه‌ته‌وه".
فه‌یلى"به‌پێویستیشى زانى پلانى ڕاشكاوه دابنرێت بۆ سه‌قامگیرى بازاڕ به‌پێى رۆژژمێرێكى دیاریكراو"،ڕوونیشیكرده‌وه"زۆربه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى ڕووبه‌رووى جوتیاران ده‌بێته‌وه به‌رهه‌مى هاورده‌یه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌بوونى لێخۆشبوونى باج وه‌رگرتن بۆ هه‌ندێك له‌وڵاتان".