كازمى به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى به‌ره‌و سعودیه‌ به‌ڕێكه‌وت

سیاسی
  • 31-03-2021, 12:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى به‌ره‌و شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه‌ به‌ڕێكه‌وت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌غداى پایته‌ختى به‌جێهێشت وبه‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى به‌ره‌و شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه‌ به‌ڕێكه‌وت له‌میان سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وله‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
    وتیشى"كازمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ چاوى ده‌كه‌وێت به‌به‌رپرسان له‌شانیشنى عه‌ره‌بى سعودیه‌ بۆ تاوتوێكردنى ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ وپته‌وكردنى هاریكارى هاوبه‌ش له‌نێوان به‌غدا وڕیاز".