به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندكردنى بوودجه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵى ئاشكراكرد،وپشتگیرى خۆیشى بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره ده‌ڕبڕى.
ماجیده ته‌میمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت به‌پێى یاساى كارگێڕى دارایی ده‌توانێت بوودجه‌یه‌كى كورت مه‌ودا پێشكه‌ش بكات بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ،وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك پابه‌ندییه‌ك بۆ یه‌كه‌مین ساڵ ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌دات،هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌توانێت هه‌مواریبكاته‌وه له‌سه‌ر داواى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پلاندانان ودارایی وله‌ساڵى دووه‌م وسێیه‌م هه‌موارده‌كرێته‌وه وپێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى وده‌نگدان له‌سه‌رى".
ته‌میمى وتیشى"لیژنه‌ى دارایی پشتگیرى ده‌كات له‌پێشكه‌شكردنى بوودجه‌ى سێ ساڵ،چونكه ئه‌و دواكه‌وتنه له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه ڕووده‌دات سێ بۆ چوار مانگى ده‌وێت،وئه‌مه‌یش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر كۆى چالاكییه ئابوورییه‌كان وژیانى هاوڵاتیان"،ئاماژه‌یشیدا"پێشكه‌شكردنى بوودجه‌ى سێ ساڵ كێشمه‌كێشى سیاسى كه‌مده‌كاته‌وه".