به‌غدا-اه‌ع
ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دڵنیایی دایه هاوڵاتیانى عێراقى به‌وه‌ى ڤاكسینه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌كتیڤه،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ڤاكسینه‌كه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 76 له‌توشبوون ده‌پارێزێت.
ئه‌حمه‌د زوێتن نوێنه‌رى ڕێكخراوه‌كه له‌عێراق بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هه‌موو ڤاكسینه‌كانى دژه كۆرۆناى خسته نێو لیسته‌كه‌یه‌وه وته‌نها متمانه‌ى به‌چوار ڤاكسیندا له‌نێویشیاندا ڤاكسینى ئه‌سترازێنیكا كه‌به‌ژه‌مێكى پێویست گه‌یشته عێراق".
وتیشى"ڤاكسینى ئه‌سترازێنیكا ئه‌كتیڤ وبێ گرفته وله‌سه‌دا76 له‌هه‌ر توشبوونێك ده‌پارێزێت وله‌سه‌دا 100 له‌توشبوونى توند وگیانله‌ده‌ستدان ده‌پارێزێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م ڤاكسینه شیكردنه‌وه‌ى بۆ كراوه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه وله‌نێو ڕێكخراوى جیهانى وله‌ڕێگاى شاره‌زایانى نێوده‌وڵه‌تى وده‌ركه‌وتووه ئه‌كتیڤه وهیچ كێشه ولێكه‌وتی نه‌رێنى نییه".
ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م ڤاكسینه زۆر په‌یڕه‌و ده‌كرێت له‌ڕووى به‌ده‌مه‌و هاتنى په‌تاكه"،دووپاتیشیكرده‌وه"عێراق ده‌بێته خاڵێكى وه‌رچه‌رخان له‌ئاماره‌كانى په‌تاكه ئه‌گه‌ر بێت به‌شێوه‌ى پێویست ئه‌م ڤاكسینه به‌كاربهێندرێت".
وتیشى"ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهان له‌یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌ركه‌وتنى یه‌كه‌م حاڵه‌تى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقى كاریكردووه له‌میان ئاماده‌كارییه‌كان وبه‌ده‌مه‌وهاتن ودانانى پلانه‌كان وبه‌رده‌وامیش ده‌بێت تا كۆتایی هاتنى په‌تاكه به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایی".