سەرۆک کۆمار یاسای مافی خانەنشینی پزیشک و کارمەندانی پەسەندکرد کە بەهۆی کۆرۆناوە مردون

سیاسی
  • 31-03-2021, 14:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە یاسای مافی خانەنشینی پزیشک و کارمەندانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پەسەندکرد، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دواییانکردوە.




    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیاندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" ساڵح یاسای مافی خانەنشینی پزیشک و کارمەندانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پەسەندکرد،
    جەختیکردەوە کە پەسەندکردنی یاساکە وەک پاداشتێک بۆ هەوڵ و قوربانییە گەورەکانی پزیشكی و کادر و کارمەندانی تەندروستی دێت کە ناویانە بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی لە کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا و زامنکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ کەسوکاریان و پاراستنی بەدەستهێنانی مافی خانەنشینان.


    پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دوای ئەوە هات کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردرا و گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار.