به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌وێت.
كازمى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تویته‌ر،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه‌ى برا به‌ڕێده‌كه‌وین".
وتیشى"ئامانجى سه‌ردانه‌كه پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه نایابه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برایه،وسهپاندنى ئاسۆى هاریكارى برایانه‌ى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه،بۆ خزمه‌تكردنى گه‌له‌كانمان وبه‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى وبنه‌ماكانى بنیاتنانى ته‌واوكارى،وله‌سه‌ر ڕێكاره هاوبه‌شه‌كان كه كۆمانده‌كاته‌وه".