به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاساى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،مه‌رجه‌كانى دیاریكرد بۆ ئاماده‌بوونى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى بوودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2021،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ڕه‌شنووسى كۆتایی بوودجه تاوه‌كو ئێستا دابه‌ش نه‌كراوه.
گاتع ڕیكابى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماده‌بوونى بۆ دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى بوودجه په‌یوه‌ست كردووه به‌گۆڕینى نرخى دۆلار وسڕینه‌وه‌ى ئه‌و بڕگانه په‌یوه‌ندى بهبوودجهوه نییه وبۆ یه‌كه‌مین جاره زیاد ده‌كرێت"،ئاماژه‌یشیدا چینى هه‌ژار ومامناوه‌ند زۆر زیانیان به‌ركه‌وتووه له‌گۆڕینى نرخى دۆلار وئه‌مه‌یش كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كاڵاكان له‌بازاڕدا له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان".
وتیشى"ڕه‌شنووسى كۆتایی یاساى بوودجه تاوه‌كو ئێستا دابه‌ش نه‌كراوه به‌سه‌ر ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وبڕگهكانى یاساكه نه‌بینراوه ئایا چ بڕگه‌یه‌ك زیادكراوه یان چ بڕگه‌یه‌ك لابراوه"،دووپاتیشیكرده‌وه"تاوه‌كو ئێستا ڕێككه‌وتنى مادده‌ى11ى تایبه‌ت بهههرێمى كوردستان دیار نییه له‌پاڵ پێویستى جێگیركردنى گوژمه‌ى وانه‌بێژان ولابردنى ئه‌م بڕگانه‌ى په‌یوه‌ندییان بهتێكدانى زه‌وییه‌كانه‌وه هه‌یه".
شایه‌نى باسه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دوێنێ سێشه‌ممه،داواى له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد ئاماده‌ى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 بن له‌كاتژمێر یه‌كى نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆى چوارشه‌ممه.