به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى وعهلا حه‌تاب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ژه‌مى یه‌كه‌مى ڤاكسینى كۆرۆنایان وه‌رگرت له‌بنكه‌ى ته‌ندروستى ناوچه‌ى ساڵحییه له‌به‌غدا.
دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ژه‌مى یه‌كه‌مى ڤاكسینى كۆرۆنامان وه‌رگرت دواى هاتنى كاروانى فه‌رمى ڤاكسینه‌كه بۆ عێراق"،داوایشى له"هاوڵاتیان كرد ڕووبكه‌نه بنكه‌كانى تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنى ڤاكسین بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌یرانه".
جاسم ستایشى"ئه‌ركى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌بنكه‌ى ته‌ندروستى ساڵحییه كرد بۆ ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كان،له‌پاڵ ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ڤاكسینه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌و قسانه‌ى دژى ڤاكسینه‌كه ده‌كرێت نابێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت ده‌بێت په‌نا ببینه به‌ره عهقڵگهرى وزانایان".
لاى خۆیه‌وه عه‌لا حه‌تاب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌بێت هه‌موو هاوڵاتیان پێكوته بكرێن به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا ڕێوشوێنه‌كان ئاسانه وبه‌پێى ڕاپۆرته جیهانییه‌كان ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڤاكسینه‌كه بێ كێشه‌یه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه".
لاى خۆیه‌وه سه‌مه‌ر عهبدوئیلا به‌رپرسى به‌شى خۆپارێزى له‌بنكه‌ى ته‌ندروستى ساڵحییه دووپاتیكرده‌وه"250ژه‌مه ڤاكسینى ئه‌سترازینیكایان وه‌رگرتووه"،وتیشى"ڤاكسینه‌كه لهسهرچاوهى ڕه‌سه‌ن ومتمانهپێكراوى جیهانییه وداوایهكى زۆرى له‌سه‌ره".