به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،به‌یاوه‌رى شاندێكى حكومى كه‌پێكهاتووه له‌ژماره‌یه‌ك وه‌زیر وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى عێراقى سعودی،به‌ره‌و ڕیاز به‌ڕیده‌كه‌ون،له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ى شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود پادشاى سعودیه.
حسێن عه‌لاوى شرۆڤه‌كارى سیاسى لهلێدوانێى بۆ ڕۆژنامه‌ى سه‌باح كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌م سه‌ردانه گرنگه ولهڕهوشێكى ناهه‌موار دێت ولهمیان سه‌ردانه‌كانى پێشووى تیمى حكومى وئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى عێراقى سعودى كه‌له‌سه‌ر لایه‌نى عێراقى عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی سه‌رپه‌رشتى ده‌كات ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌م سه‌ردانه كراوه".
وتیشى"سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌یه‌ك دۆسییه تاوتوێده‌كات كهجێى بایه‌خى هه‌ردوو وڵات دۆسته له‌نێویشیاندا ڕێكاره‌كانى ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى قه‌یرانه هه‌نوكه‌ییه‌كانى ناوچه‌كه وهه‌ماهه‌نگى ئابوورى وپشتیوانى پلانى گه‌شه‌پێدان ووبهرهێنان كهدهستهى نیشتمانى وبهرهێنانى عێراقى بۆ كۆمپانیا سعودییه‌كان نمایشى كرد وئاسانكارییهكان كه‌حكومه‌تى عێراق بۆ كۆمپانیا سعودییه‌كان پێشكه‌شى ده‌كات به‌ره‌و دروستكردنى پرۆژه‌ى هاوبه‌ش".