حیکمەی نوێنەرایەتی: سەرجەم پەرلەمانتارانمان ئامادە دەبن لە دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە

سیاسی
  • 31-03-2021, 11:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
    و:سۆما جاف

    فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى ئاماده‌ى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى گشتى ساڵى 2021 ده‌بن.
    محه‌مه‌د ئه‌بو زه‌ر په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى حیكمه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ئاماده‌ى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ ده‌بن كه‌بڕیاره‌ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سازبكرێت".
    وتیشى"كێشمه‌كێشى سیاسى له‌مدواییه‌دا گرفتى بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى بوودجه‌ دروستكرد"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كێشمه‌كێشه‌كان په‌یوه‌ست بوون به‌پێشنیاره‌كان قه‌رزى ده‌ره‌كى وفرۆشتنى موڵكى ده‌وڵه‌ت وچه‌ند بڕگه‌یه‌كى تر".
    ئاماژه‌یشیدا"خواست وجددیه‌ت هه‌یه‌ له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ى 2021".
    شایه‌نى باسه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دوێنێ سێشه‌ممه‌،داواى له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كرد ئاماده‌ى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 بن له‌كاتژمێر یه‌كى نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆى چوارشه‌ممه‌.