به‌غدا-اه‌ع
شێخ عه‌بدولوه‌هاب سامه‌ڕایی ئه‌ندامى كۆمه‌ڵگاى فیقهى عێراقى دووپاتیكرده‌وه،تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌دواى وه‌رگرتنى دكتۆر نه‌بیل جاسم پۆستى سه‌رۆكى تۆڕه‌كه وتارێكى نیشتمانى كۆكه‌ره‌وه په‌یڕه‌و ده‌كات.
سامه‌ڕایی له‌میان پێشوازیكردنى له‌دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كۆمه‌ڵگاى فیقهى له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردوه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند:تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى وتارێكى نیشتمانى كۆكه‌ره‌وه په‌یڕه‌و ده‌كات كه‌له‌بنه‌ماى عێراقیبوون هه‌ڵدقووڵێت وڕێز له‌هه‌موو ناسنامه‌كان ده‌گرێت".
وتیشى:"ئاواتمان چاكه‌یه به‌هه‌بوونى دكتۆر نه‌بیل جاسم وه‌ك سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى به‌وه وتارى نیشتمانى كۆكه‌ره‌وه بچه‌سپێنێت،كه‌ڕێز له‌هه‌موو ناسنامه‌كان بگرێت وكۆك بێت له‌سه‌ر ناسنامه‌ى یه‌ك نیشتمان".