به‌غدا-اه‌ع
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق،ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند ئامادەی دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە دەبن.
مەهدی عەبدلکەریم پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) رایگەیاند:"پەرلەمانتارانی پارتی ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆ ئەبن بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ".
ئەمەش دوای ئەوەی رێکەوتن لەسەر بڕگەی 11 ی پەیوەست بەپشکی هەرێم کرا.
شایه‌نى باسه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دوێنێ سێشه‌ممه،داواى له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد ئاماده‌ى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 بن له‌كاتژمێر یه‌كى نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆى چوارشه‌ممه.