بهغدا-اهع
وەزارەتی دارایی ،ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند ئەوەی بەناوی تەیف سامی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی بڵاوکراوەتەوە راست نییە.
لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند: "چەند ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی و چەند کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی ڤیدیۆی هەڤپەیڤینێکی پێشووی تەیف سامی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بودجەیان بڵاوکردەوە، هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک کە لێدوانی هەڵبەستراوی تێدابوو، بە ئامانجی هاندانی رای گشتی".
بەپێی وەزارەتی دارای "تەیف سامی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بودجە و بریکاری وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەدات کە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکە پێش یەک ساڵ و لە رۆژی جیهانیی ئافرەتاندا گیراوە، دواتر بەبێ ئاگاداریی ئەو بڵاوکراوەتەوە، هەڤپەیڤینەکەش تایبەت بەو بۆنەیە بوو بۆ پێشاندانی ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی ئافرەت دەبنەوە لە هەموو ئاستەکاندا، بۆیە تەیف سامی لەو هەڤپەیڤینەدا بە هیچ شێوەیەک باسی کەسایەتیی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی نەکردووە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات