سەرۆکایەتی سوریا رایگەیاند بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی لە کۆرۆنا رزگاریان بوو

جیهانی
  • 30-03-2021, 09:31
  • +A -A


    چاودێری_اەع
    سەرۆکایەتی سوریا،ئەمڕۆ سێشەممە،رایگەیاند بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی کۆرۆنایان پەڕاندوە


    سەرۆکایەتی سوریا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند، دوای تەواوبونی وادەی کەرەنتینەکردن و دەرکەوتنی دواین ئەنجامەکان، دەرکەوت بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و هاوسەرەکەی کۆرۆنایان پەڕاندوە ".
    ئاماژەی بەوەش کردوە، " سەرۆک بەشار و هاوسەرەکەی نیشانەکانی نەخۆشییەکان تێدا نەماوە و لەمەترسی دەرچون، لەئێستاشدا لەتەندروستییەکی باشدان و دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
    سەرچاوە:روسیا ئەلیەوم