به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ده‌ستپێكردنى لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسییه‌ى موڵكه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه ڕاگه‌یاند.
ته‌ها دیفاعى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌میان به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقى،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"موڵكه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات دوو جۆرن یه‌كه‌میان سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌وڵه‌تن به‌تایبه‌ت وه‌زارتى ده‌ره‌وه وئه‌وانه‌ى تر سه‌ر ڕ‌ژێمى پێشوون،وتیشى گه‌نده‌ڵییه‌كى گه‌وره كراوه له‌پرۆسه‌ى كڕێنى خانووبه‌ره له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات".
وتیشى"ده‌ست له‌لێكۆڵینه‌وه كراوه له‌دۆسییه‌ى موڵكه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌قاهیره به10ملیۆن دۆلار كڕدراوه ونرخى ڕاسته‌قینه‌ى ناگاته 3ملیۆن دۆلار".
ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ندێك خانووبه‌ره به‌نرخى زۆر به‌رز وپێچه‌وانه‌ى نرخى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى كڕدراوه"،ڕایشیگه‌یاند"زۆربه‌ى خانووبه‌ره‌كانى عێراق دابه‌شكراوه له‌نێوان وڵاتانى لوبنان وئوردن ووڵاتانى كه‌نداو".