به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران راسپارده‌یدا ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنامه‌ى چین بكرێت،ئاماژه‌یشیدا حكومه‌ت به‌ره‌و دامه‌زراندنى داهاتوویه‌كى نوێ بۆ عێراق هه‌نگاو ده‌نێت.
نازم له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ییدا كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران ڕاسپارده‌یدا به‌پشتیوانیكردنى كارتى خۆراك له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ڕمه‌زان"،ڕوونیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى بازرگانى ڕێوشوێنى گرتۆته‌به‌ر بۆ دابه‌شكردنى كۆبوونى خۆراك له‌ئێستادا وله‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ڕمه‌زان".
وتیشى"حكومه‌ت له‌سیاسه‌ته‌كانى به‌ره‌و كرانه‌وه بۆ سه‌ر وڵات ده‌چێت"،وتیشى"كازمى ڕاسپارده‌یدا ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنامه‌ى چین بكرێت چونكه كاتێكى زۆرى ده‌وێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌ت به‌ره‌و دامه‌زراندنى داهاتوویه‌كى نوێ بۆ عێراق ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته خاڵى یه‌كگرتنه‌وه".
نازم ڕوونیشیكرده‌وه:"ڕێژه‌ى توشبوون له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه وڤاكسینه‌كانیش به‌رزده‌بێته‌وه بۆیه پێویسته هۆشیاركردنه‌وه هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"حكومه‌ت هانى هاوڵاتیان ده‌دات بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینى دژه كۆرۆنا".
جه‌ختیشیكرده‌وه"جیهان به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ى ژیان ده‌چێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌رانى ڤاكسینه‌كان"ئاماژه‌یشیدا"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر پاره‌داركردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ كڕینى ڕێژه‌یه‌كى زیاتر ڤاكسینه‌كان".
له‌باره‌ى جامى كه‌نداو نازم ڕوونیكرده‌وه"حكومه‌ت ڕێنماییدا به‌پێكهێنانى تیمى كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ میواندارى كه‌نداوى 25"،ڕوونیشیكرده‌وه"میواندارى كه‌نداوى 25 ڕووداوێكى گرنگه یارمه‌تیده‌رى عێراق ده‌بێت بۆ كرانه‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى به‌ره‌وپێشبردنى هه‌ردوو كێڵگه‌ى زوبێر ومه‌جنون بۆ زیادكردنى هه‌ناده‌كردنى نه‌وت".