به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه وداوایشى له‌هاوڵاتیان كرد ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"دوائاماره‌كانى كۆرۆنا له‌عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌هه‌فته‌ى ڕابردوودا 38536 توشبوو تۆماركراوه وئه‌مه‌یش به‌رزترین ئاسته له‌عێراق تۆماركرابێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى په‌تاكه‌وه،له‌سایه‌ى پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌نه‌بستنى ده‌مامك وفراوانبوونى گردبوونه‌وه مرۆییه‌كان له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره حكومى وناحكومییه‌كان وكه‌رتى تایبه‌ت سه‌ربارى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی دژى سه‌رپێچیكاران وچاودێرى به‌رده‌وامى تیمه ته‌ندروستییه‌كانى خۆپارێزى".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى له‌هاوڵاتیان كرد په‌له بكه‌ن له‌خۆتۆماركردن له‌میان سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى وه‌رگرتنى واده‌یه‌كى دیاریكراو بۆ كوتان یان ڕووكردنه بنكه ته‌ندروستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ بۆ خۆتۆماركردن ووه‌رگرتنى ڤاكسین".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه دووپاتیشیكرده‌وه"ڤاكسینه‌كانى كه‌بۆ هاوڵاتیان دابینیكردووه كارا وده‌سته‌به‌رن وله‌لایه‌ن ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهان متمانه‌پێكراوه،بۆ زانیاریش ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ڤاكیسینیان وه‌رگرتووه له‌جیهان تاوه‌كو ئێستا گه‌یشتۆته 580ملیۆن كه‌س".