سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داوا له‌په‌رله‌مانتاران ده‌كات ئاماده‌ى دانیشتنى سبه‌ى بن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌

سیاسی
  • 30-03-2021, 21:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، سبەی چوارشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدڕالی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت.
    سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،وێڕای جەختکردنەوە لە پێویستی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بووجەی گشتیی کە پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە، بانگهێشتی گشت ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردووە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی تایبەت بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بوودجە لە کاتژمێری یەکی دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٣/٣١.
    سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران راشیگەیاندووە کە ناوی ئەندامانی ئامادەبوو و ئامادەنەبووی دانیشتنەکە بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو.
    لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژە بەوەدراوە کە داواکاریی هێزە سیاسییەکان کە بە واژووی ١٧٢ پەرلەمانتار پشتیوانی لێکراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەپێی ماددەی ٦٤ لە دەستووری عێراق پێشکەش کراوە،خراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمەش وەک بەدەمەوەهاتنی خواستی گەل بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.
    لە راگەیەندراوکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران سەرجەم پێویستییەکان و هەنگاوە کردارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە گرتووەتەبەر لەوانە پێکهێنانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە دادوەران و دەرکردنی یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ی دادگای باڵای فیدڕالی.