بهغدا-اهع-نور زهیدى
و:سۆما جاف
جەواد موسەوى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون،ئهمڕۆ سێشهممه،دووپاتیكردهوه،كاردهكهن لەسەر ئامادەبوون و تەواوکردنى ڕێژەى یاسایى بۆ دانیشتنى پهسهندكردنى پرۆژه یاسای بوودجهى فیدڕاڵى ساڵى 2021.
موسەوى لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵی عێراقی (اهع)ڕایگهیاند "پهرلهمانتارانى هاوپهیمانى سائرون ئامادهى دانیشتنى ئهنجومهنى نوێنهران دهبن سبهى چوارشهممه،بۆ پهسهندكردنى بوودجه"،وتیشى"هاوپهیمانێتییهكهى سورە لەسەر ئامادەبوون و تەواوکردنى ڕێژەى یاسایى دانیشتنهكه".
وتیشى بەشێوەیەکى سەرەتایی زۆرینەى پەرلەمانتارانى کورد و سونەش ئامادە دەبن، هەروەها ڕەوتی حیکمە خواستى خۆیان بۆ ئامادەبوون ئاشکرا کردووە، بەو فراکسیۆنانەش کە ئامادە دەبن ڕێژەى یاسایى تەواو دەکرێت."
موسەوى جەختی لەوەکردهوه کە ژمارەیەکى زۆر پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی تریش بەشێوەى تاک خواستى خۆیان ئاشکرا کردووە بۆ ئامادەبوون، کاردەکەین بۆ تەواوکردنى ڕێژەى یاسایى و سورین لەسەر ئەوەى تا تەواوکردنى ڕێژەکە و دەنگدان لەسەر بودجە لەناو پەرلەماندا بمێنینەوە."
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەی چوارشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدڕالی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،وێڕای جەختکردنەوە لە پێویستی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بووجەی گشتیی کە پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە، بانگهێشتی گشت ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردووە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی تایبەت بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بوودجە لە کاتژمێری یەکی دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٣/٣١.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاندووە کە ناوی ئەندامانی ئامادەبوو و ئامادەنەبووی دانیشتنەکە بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدراوە کە داواکاریی هێزە سیاسییەکان کە بە واژووی ١٧٢ پەرلەمانتار پشتیوانی لێکراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەپێی ماددەی ٦٤ لە دەستووری عێراق پێشکەش کراوە،خراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمەش وەک بەدەمەوەهاتنی خواستی گەل بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.
لە راگەیەندراوکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران سەرجەم پێویستییەکان و هەنگاوە کردارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە گرتووەتەبەر لەوانە پێکهێنانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە دادوەران و دەرکردنی یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ی دادگای باڵای فیدڕالی.