به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،هه‌ڵوێستى حكومه‌تى دووپاتكرده‌وه بۆ له‌ناوبردنى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌ڕووى سه‌ربازى وهزرییهوه.
حسێن له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى وتارى عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش،كه‌ئێواره‌ى سێشه‌ممه،له‌ڕێگا ڤیدیۆ كۆنفراسه‌وه سازكرا،به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عێراق سوپاسى وڵاتانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ هاریكارییهكانى لهشكستپێهێنانى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش،وئه‌ركى گه‌وره‌یان لهپشتیوانیكردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى،وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌كى بۆ شاره ڕزگاركراوه‌كان،وگهڕاندنهوهى ئاواره‌كان بۆ شاره‌كانیان،وپتهوكردنى ئه‌ركى ئاوه‌دانكردنه‌وه،ڕایشیگه‌یاند"سوپاسى نێرده‌ى ناتۆ له‌عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌ركه‌كانى له‌بوارى بنیاتنانى تواناى ئه‌منى و،مه‌شقپێكردن،وڕاوێژكارى.
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى پته‌وكردنى كاره‌كان،ویهكخستنهوهى ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى سیاسى بۆ قه‌یرانى سوریا،چونكه كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایش وسه‌قامگیرى هه‌رێمى،وناسهقامگیرى سوریاش له‌داهاتوودا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئه‌منى عێراق ده‌بێت،داوایشیكرد ڕه‌وشى مرۆیی خێزانه‌كانى كه‌مپى هۆل له‌سوریا چاره‌سه‌ربكرێت،وڕێگرى لهلهڕێكخراوى داعش بكرێت بچێته نێو كه‌مپى ئاواره‌كان ،وبیرى تیرۆرستى خۆى بڵاوبكاته‌وه ودووباره ڕیزه‌كانى خۆى ڕێكبخاته‌وه.
ئاماژه‌یشى به‌هه‌ڵوێستى حكومه‌ت وگه‌لى عێراقدا له‌به‌رده‌وامیدان بهبهرهنگاربوونهوهى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش وله‌ناوبردنى له‌ڕووى سه‌ربازى وهزرییهوه،وهێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌م بواره ئه‌زموونیان هه‌یه،وزانیارى ته‌واویان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه وچهكدارهكان وهه‌روه‌ها شاره‌زایی هه‌یه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه وله‌ناوبردنیان.
ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراق ئه‌ركێكى گه‌وره‌ى گێڕا لهئاسانكردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان له‌میان كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن وڕێكار،له‌نێویشیاندا ڕه‌خساندنى دۆخێكى له‌باره‌ى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان بۆ زێدى خۆیان.