بهغدا-اهع
شانەى راگەیاندنى ئەمنى بڵاوى کردەوە، هێزێکى سوپاى عێراق شەش سەکۆى ئاسنینى لە ناوچەیەکى باکورى کەرکوک دۆزیوەتەوە کە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانى پێشمەرگە بەکارهێنراوون.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"هێزێکى سوپاى عێراق شەش سەکۆى ئاسنینى لە ناوچەى نەبى ئاوا لە باکورى شارى کەرکوک دۆزیوەتەوە کە لە هێرشە موشەکییەکەى شەوى رابردووى سەر هێزەکانى پێشمەرگە بەکارهێنراوون و موشەکەکان لە ناوچەیەکى چۆڵەوانى لەسەر سنورى نێوان شارى کەرکوک و هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکى لێ نەکەوتۆتەوە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت بۆ گەیشتن بە بکەرانى ئەو کارە و رادەستکردنیان بۆ بەردەمى دادگا.