ههولێر-اهع
وهزارهتى تهندروستى ههرێم چەند بڕیارێکى نوێى دەرکرد، لەوانە بەردەوامى داخستى قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان تا 10 ى مانگى داهاتوو.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)ئامادهى بوو وتی "بڕیاردرا بە بەردەوامی داخستنی قوتابخانەو خوێندنگەو زانکۆو پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان تا وەکو ڕۆژی 10ی 4ی 2021 جگە لەو قۆناغانەی ئێستا تاقیکردنەوەیان هەیە بە جێبەجێکردنی رێککارەکانی تەندروستی بەردەوامبن".
وتیشى هەروەها بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی کۆڕو کۆبوونەوەو ئەو کۆنفرانسانەی هەبووە و نەهێشتنی ئاهەنگ و بۆنەکۆمەلایەتی و پرسەو کۆڕو کۆبوونەوەکان تا ماوەیەکی دیاریکراو.
سامان بەرزنجی باسی لەوەشکرد، بڕیاردراوە بە داخستنی هۆڵەکانی بۆنەکان و شانۆو وەرزش شوێنە گشتییەکان و سینەماکان لەگشت شوێنەکان، جگە لەوەش بازگەکانی نێوان هەرێم و شارەکانی دیکەی عێراق لە رۆژانی پێنج شەممەو هەینی و شەممە هاتوچۆی تێدا ڕادەگیرێت جگە لە هاتوچۆی بازرگانی و شاندە فەرمییەکان ئەویش بەرێککاری تەندروستی.
ڕاشیگەیاند، کافتریاو شوینە گشتییەکانی دیکەی پێشکەشکردنی نێرگەلە لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا کاتژمێر 9ی شەو کراوە دەبن و دوای ئەو وادەیە دەبێت دابخرێن، بۆ ئەوەش دەبێت شوێنی کراوە بەکاربهێنن یاخود دەبێت ژمارەی مێزەکان بەپێی ڕێککارەکانی تەندروستی دابنرێن و کار بە هاواگۆڕکێ بکەن و هەرکەسێکیش ببیتە هۆکاری کۆبوونەوەو بەکار نەهینانی سزای بۆ دیاری دەکرێت.
سەبارەت بە دەوامی فەرمانگەو وەزارەتەکان وەزیری تەندروستی وتی، "نابیت قەرەباڵغی لە نێوان فەرمانبەران و سەردانیکەران دروستبکرێت و جگە لەوەش دەبێت بەرێوەبەری فەرمانگەکان ڕێککارەکان جیبەجێ بکەن و کار بە بەستنی ماسک بکەن".
لەبارەی دەوامی فەرمانگەکانیشەوە، ئاشکرایکرد، ڕۆژانی پێنج شەممە دەکرێتە پشوو واتە هەفتانە لە ڕۆژانی 1 شەممە تاوەکو 4 شەممە دەوام دەکرێت.
بەرزرنجى ئەوەشى خستەڕوو، ئەوان پێیان باش بوو قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی ڕابگەیەنرێت، بۆ ئەوەش ڕۆژی پێنج شەممە کراوەتە پشوو تاوەکو هاتوچۆ کەمبکرێتەوەو لە قۆناغەکانی داهاتووش ئەگەر پێویست بکات و ئامارەکانی توشبوو زیاتر بکات بێگومان ئەوە ئەگەرێکی کراوەیە لەبەردەستیان.