به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،به‌پێویستى زانى ئاڵوگۆڕى سه‌ردانیكردن هه‌بێت له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وكۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى فه‌ڕه‌نسا،كه‌چى جان نۆیل بونیۆ ڕێكخه‌رى كاره‌كانى باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق جه‌خیتكرده‌وه له‌به‌رده‌وامبوونى پاڵپشتى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق.
نوسینگه‌ى حه‌داد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌نوسینگه‌ى فه‌رمى خۆى له‌به‌غدا پێشوازیكرد له جان نۆیل بونیۆ ڕێكخه‌رى كاره‌كانى باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق وله‌یلا مورغاد ڕاوێژكارى دووه‌مى باڵیۆزخانه‌كه وبه‌ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتارى ئاڵا تاڵه‌بانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى وسه‌رۆكى لیژنه‌ى دۆستایه‌تى عێراق وفه‌ڕه‌نسا"،ڕوونیشیكرده‌وه،له‌دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى وسیاسى گۆڕه‌پانه‌كه وكه‌یسه هاوبه‌شه‌كان تاوتوێكرا،له‌گه‌ڵ ڕێكاره گونجاوه‌كان بۆ فراوانكردنى قه‌باره‌ى هاریكارى ئابوورى وڕۆشنبیرى وداهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست".
حه‌داد جه‌ختیشیكرده‌وه له"پێویستى كاراكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنامه ویاداشتى لێكتێگه‌یشتن بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وبه‌ره‌وپێشبردنیان له‌سه‌ر بنه‌ماى دۆستایه‌تى وڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى،وسوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایی كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه وجێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى ژێرخانه‌كان له‌بوارى وزه وگواستنه‌وه"،به‌پێویستیشى زانى ئاڵوگۆڕى سه‌ردانیكردن له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت به‌تایبه‌ت شانده نوێنه‌رایه‌تییه‌كان له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وكۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى فه‌ڕه‌نسا بۆ ئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان له‌بواره‌كانى یاسادانان ویاساكان".
په‌رله‌مانتار ئاڵا تاڵه‌بانى باسى"له‌ڕۆڵى كاراى لیژنه‌ى دۆستایه‌تى عێراق وفه‌ڕه‌نسا كرد بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات".
لاى خۆیه‌وه جان نۆیل بونیۆ ڕێكخه‌رى كاره‌كانى باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وگفتوگۆكردن له‌دۆسییه وكه‌یسه هاوبه‌شه‌كان،دووپاتیشیكرده‌وه"پشتیوانى حكومه‌تى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق له‌بابه‌تى بنیاتنانه‌وه وسه‌قامگیرى به‌رده‌وام ده‌بێت وله‌هه‌مان كاتدا وڵاته‌كه‌ى خوازیارى فراوانكردنى هاریكارى ووه‌به‌رهێنان وجێبه‌جێكردنى پرۆژه گه‌وره‌كانه له‌م قۆناغه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بواره‌كان بگرێته‌وه".