بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ سێشەممە،جەختیکردەوە ئاڵنگارییەکانی بەرانبەر بە وڵاتەکەمان بەردەوامەوە بەهۆی سروشتی ئەو دۆخەی کە دووچاری بووینەتەوە، بۆیە دەبێت بە هەماهەنگی ئەو دوخە تێپەڕێنرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە راگەیاندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کازمی لە میانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وتوویەتی "تەحەداكان بەرانبەر بە وڵاتەکەمان بەردەوامەوە بەهۆی سروشتی ئەو دۆخەی کە دووچاری بووینەتەوە، بۆیە دەبێت بە هەماهەنگی ئەو دوخە تێپەڕێنرێت".
ئاماژەی بەوەکرد " پێویستە لایەنەکان لە موزایدەکردن دووربکەونەوە لەبارەی نرخی دۆلار بەرانبەربە دینار، ئەو ڕێکارەی کە بانکی ناوەندی پەیڕەوی کردووە بەرهەمەکەیمان هۆنیوەتەوە کە ئەوەش وایکردووە یەدەگی بانکی ناوەندی لە ئێستادا زیادی کرد کردووە و ئاستی عێراقیش لە پۆلینی ئابوریدا چووەتە پێشەوە".
وتیشى "دەبێت بەزووترین کات بودجە پەسەند بکرێت، چونکە داواکاریی و پێداویستییەکانی چینی کەمەدرامەت و هەژارانی ئەم وڵاتە چارەسەردەکات وهاوکات پاڵپشتی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیش دەکات کە پەیوەستە بە ژیانی عێراقییەکانەوە".