به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ڕێژه‌ى وه‌رگرتنى ژه‌مى یه‌كه‌مى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ڕوبا فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامى تیمى ڕاگه‌یاندنى پزیشكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بۆ چواره‌مین ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ك بنكه‌كانى تایبه‌ت بۆ پێدانى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌به‌غدا وپارێزگاكان ڕێژه‌یه‌كى زۆر ڕوویان تیاكردووه بۆ وه‌رگرتنى ژه‌مى یه‌كه‌مى ڤاكسینى ئه‌سترازێنیكا".
وتیشى"به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین هێمایه‌كه بۆ هۆشیارى ووریایی به‌وه‌ى پێویسته ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرێت له‌هه‌مان كاتدا هه‌ستكردنه به‌وه‌ى ڤاكسینه‌كه كارا ودهستهبهره،وهیچ لێكه‌وته‌یه‌كى خراپى نییه"،وتیشى"زۆربه‌ى وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان كه‌خاوه‌نى چاودێرى وپێوه‌ره ته‌ندروستییه‌كانى جیهانن ڕوویانكردۆته وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كه به‌هۆى ئه‌زموونه باوه‌ڕپێكراوه‌كان كه‌له‌سه‌رى كراون".
ئاماژه‌یشیدا"ڕاسپارده‌كانى حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى،بهدهستهبهركردنى ڤاكسینه‌كان بۆ هه‌موو هاوڵاتییه‌كى سوودمه‌ند به‌خێراترین ڕێگا له‌میان ڕاگه‌یاندنى سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ مسۆگه‌ر كردنى وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كه له‌كاته‌كانى خۆیدا،وله‌دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى نزیكترین بنكه‌ى ته‌ندروستى نزیك له‌شوێنى نیشته‌جێبووى هاوڵاتییه‌كه بكات بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كه".
له‌لایه‌كى تره‌وه حه‌سه‌ن دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن سینا وخۆتۆماركردن له‌سه‌ر فۆرمى ئه‌لیكترۆنى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌عێراق نیشهنگهن له‌گه‌ڵ نێرده دیبلۆماسیه‌كان بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین ودهستهبهركردنى گه‌یشتنى ڤاكسینه‌كه بۆ هه‌موو چینه‌كان له‌نێو عێراقدا".