ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی پێكهاته‌ى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ته‌واوكرد

ناوخۆ
  • 29-03-2021, 19:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    ئه‌و دادوه‌رانه‌ى به‌پێى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى فه‌رمانى ژماره‌(30) ساڵى 2005ى(یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى)ئاماژه‌یان پێكراوه‌ كه‌هه‌ر یه‌كه‌ له‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى وسه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى وسه‌رۆكى داواكارى گشتى وسه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتى دادوه‌رین ته‌واوكردنى پێکهاتەی دادگای باڵاى فیدڕاڵی وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ناوه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆماريان ڕاگه‌یاند له‌پێناو ده‌ركردنى فه‌رمانى كۆمارى بۆ دامه‌زراندنیان به‌مشێوه‌یه‌ى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌:-
    یەکەم: دادوەر جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی.  
    دووەم: دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆکی دادگای تاوانی ئەنبار، جێگری سەرۆکی دادگا.  
    سێیەم: دادوەر غالب عامر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی واست، ئەندامی رەسەن.  
    چوارەم: دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف، ئەندامی رەسەن.  
    پێنجەم: دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری دەبێتە ئەندامی رەسەن.  
    شه‌شه‌م: دادوەر خەلەف ئەحمەد ڕه‌جه‌ب، ئەندامی دەستەی تێهەڵچوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سەلاحەددین، ئەندامی رەسەن.  
    حه‌وته‌م: دادوەر ئەیوب عەباس ئال وه‌ره‌قه‌، ئەندامی ڕاسپێردراو له‌ دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی رەسەن.  
    هەشتەم: دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دهۆک، ئەندامی رەسەن.  
    نۆیەم: دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی رەسەن.  
    دەیەم: دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.  
    یازدەیەم: دادوەر خالد تەها، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.  
    دوانزەیەم: دادوەر مونز ئیبراهیم، ئەندامی ڕاسپێردراوى دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.  
    سیانزەیەم: دادوەر تاهر سلێمان، سەرۆکی دادگای نێوجەوانانی دهۆک، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.