به‌غدا-اه‌ع
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، میسر و ئوردن،ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه سێ قۆڵیه‌كه‌ی نێویان باس لەپرسی ئابوری، پێشهاتەکانی ناوچەی عەرەبی و پرسه نێودەوڵەتی، كراون.
فوئاد حسین وه‌زیری ده‌ره‌وی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردن كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان هه‌ر سێ وڵات‌دا گفتوگۆمان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و پرسی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كردوه، هاوڕابوین له‌سه‌ر به‌ستنی لوتكه‌ی سێ قۆڵی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له به‌غدا.
لای خۆیه‌وه، سامح شوكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاند، کۆدەنگییەک لەنێوان سێ وڵات‌دا هەیە بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاتانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر سوپاسی حکومەتی عێراقی کرد بۆ بانگهێشتکردنی ئەو کۆبونەوە گرنگە جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەوەی بە زوترین کات لوتکەی سێ قۆڵیه‌كه له بەغدا ساز بكرێت.
هاوكات ئه‌یمه‌ن سه‌فدی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ئاشكرایكرد،" ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق پێوستیه‌كی گرنگه بۆ ئاسایشی هه‌مو ناوچه‌كه ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م لوتکەیه هه‌نگاوێک دەبێت بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەشی عەرەبی".