به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،كاره‌كانى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌عێراق وهاریكاریكردن له‌بوارى وه‌به‌رهێنان،له‌گه‌ڵ برنۆ ئۆلبێرت باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق تاوتوێیكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى ئه‌مڕۆ پێشوازیكرد لهئۆلبێرت،ولهمیان دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا وڕێكارهكانى به‌ره‌وپێشبردنیان تاوتوێكرد،هه‌روه‌ها باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا سڵاو پێزانینى حكومه‌تى فه‌ڕه‌نسا گه‌یانده عێراق وپهرۆشى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
وتیشى"هه‌روه‌ها باس له‌كاره‌كانى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسیه‌كان له‌عێراق وپێویستى پته‌وكردنى هاریكارى له‌بوارى وه‌به‌رهێنان كرا به‌و پێیه‌ى سوودى بۆ هه‌ردوو وڵاتى دۆست هه‌بێت".
ڕایشیگه‌یاند"له‌دیداره‌كه‌دا دۆخى هه‌رێمى خراوه‌ته به‌رباس ودیدوبۆچوونهكانى نێوان هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕكرا،وجهختكرایهوه له‌سه‌ر هه‌بوونى دیدى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆسییه‌كانى ناوچه‌كه وقهیرانهكانى وپێویستى زاڵكردنى زمانى گفتوگۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رییه‌كان وگه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام،له‌گه‌ڵ ڕۆڵى جه‌مسه‌رگیرى عێراق بۆ هێوهركردنهوه وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه".