به‌غدا-اه‌ع-حسێن عه‌مار
و:سۆما جاف
ئەیاد بنەیان، سەرۆکی دەستەی ئاساییكردنه‌وه لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگەیاند،قەتەر تەنها لە میوانداریکردنی ئەو پاڵەوانێتییە لە بەرژەوەندی عێراق دەستبەردارنەبووە، بەڵکو داوای لێبوردنێکی فەرمیشی کردووە بەوپێیەی کە وڵاتێکی جێگرەوەی عێراقە بۆ میوانداریکردنی ئەو پاڵەوانیەتییە.
بنەیان له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی(اه‌ع)ڕوونیكرده‌وه"قەتەر نامەیەکی دیکەی ناردوە و باسی لەوەکردووە کە ڕای گشتی عێراق بەپەرۆشەوە دەڕوانێتە ئەو پاڵەوانێتییە"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م هه‌نگاوه پرسێكى ئاساییه،چونكه په‌یوه‌ندى برایانه له‌نێوان برایانى عه‌ره‌ب به‌یه‌كه‌وه گرێمان ده‌دات به‌تایبه‌ت وڵاتانى كه‌نداو".
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئاساییكردنه‌وه سوپاسی "سۆز و هەڵوێستی برایانەی قەتەری" کردووە وتویەتی، "ئێمە لە ئاستی بەرپرسیاریدا دەبین، پێزانینمان هەیە بۆ هەموو یەکێتییەکانی تۆپی پێ و وڵاتانی کەنداو".
بەنیان سوپاسی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و عەدنان درجال، وەزیری لاوان ووەرزشی عێراقی کردووە دەڵێت هەردووکیان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەو پرسەدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى ئاساییكردنه‌وه كه‌پێش زیاتر له‌مانگێك له‌قه‌ته‌ر كۆبوونه‌ته‌وه".
شایه‌نى باسه یەکێتی تۆپی پێی قه‌ته‌ر ده‌سته‌به‌ردارى میوانداریكردنى پاڵه‌وانێتى كه‌نداوى 25بوو.