وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئاماری به‌كارهێنانی ڤاكسینی بۆ هاوڵاتیان له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژدا بڵاوكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 29-03-2021, 22:41
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌،به‌كارهێنانی ڤاكسینی بۆ هاوڵاتیان له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوودا بڵاوكرده‌وه‌.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئاماری به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازێنیكا بۆ هاوڵاتیان له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژدا26727 هاوڵاتى بووه‌".
    پێشووتریش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    ‏‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ دوشەممە‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 5837  توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 4500  حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‏‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  37 حاڵه‌ته‌".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 10470 هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.